لە هەرێمی کوردستان ساردترین رۆژی ساڵ تۆمار کرا؛ کەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە؟
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ساردترین کاتی ئەمساڵ بووە و لە پێنجوێن 15 پلە ژێر سفر تۆمارکراوە. کەشناسی و کەشناسانیش دەڵێن، چەقی سەرما کۆتایی هات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ (سێشەممە، 25-2-2025) کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت. لە شەودا شەختە دروست دەبێت." بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلزیی بەرزدەبێتەوە. راشیگەیاندووە، "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە". کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای ئەمساڵ لە باشووری کوردستان تۆمار کراوە کە بەمشێوەیە بووە: پێنجوێن: - 15 پلە حاجی ئۆمەران: - 13 پلە بازیان: - 9 پلە ئامێدی: - 9 پلە مانگێش: - 9 پلە بامەڕنێ: - 8 پلە هەڵشۆ: - 8 پلە پیرمام: - 7 پلە باتیفا: - 6 پلە سۆران: - 6 پلە بارزان: - 5 پلە شەمامک: - 5 پلە سلێمانی:- 5 پلە چەمچەماڵ: - 5 پلە قەڵادزێ: - 5 پلە هەڵەبجە: - 5 پلە مەیدان: - 5 پلە خەبات: - 4 پلە زاخۆ: - 4 پلە کەرکووک: - 4 پلە هەولێر: - 3 پلە دهۆک: - 3 پلە کەلار: - 3 پلە ئاکرێ:- 2 پلە دەربەندیخان: - 2 پلە خانەقین: - 2 پلە خوورماتوو: - 1پلە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کۆتا رۆژی چەقی سەرما بوو، لە سبەیەوە تاوەکو پێنجشەممە، پلەی گەرما چوار پلە بەرزدەبێتەوە، لە هەینییەوە کاریگەریی بای سارد کۆتایی دێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە." هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی بۆ بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان کردووە کە بەمشێوەیەیە: هەولێر: 8 پلەی سیلیزی سلێمانی: 4 پلەی سیلیزی دهۆک: 8 پلەی سیلیزی کەرکووک: 10 پلەی سیلیزی زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: - 5 پلەی سیلیزی سۆران: 5 پلەی سیلیزی گەرمیان: 11 پلەی سیلیزی
سەرچاوە: ڕووداو