پەیامێک لەسەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

ئاب 8, 2025 - 21:21
پەیامێک لەسەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم. پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە وێستگە و قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمان هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی 8ی ئابی 2025