نێچیرڤان بارزانی بۆ محەممەد ئەلحەسان: گرنگە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق و رایگەیاند، "گرنگە" ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێت.

تەمووزی 29, 2025 - 17:13
نێچیرڤان بارزانی بۆ محەممەد ئەلحەسان: گرنگە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێت

رۆژی سێشەممە، 29ـی تەممووزی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق کۆبووەتەوە.

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌رزنرخاندنى ئاماده‌يى و رۆڵى UN له‌ عێراق، جه‌ختى له‌ پێويستى و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و مسۆگه‌ركردنى ناردنى

مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەدا رێگريكردنى له‌ هێرشه‌ درۆنييه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ "پێويستييه‌ك بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات" له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 محەممەد ئەلحەسان لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی خۆی له‌ هێرشه‌ درۆنييه‌كان و پێويستيى رێگه‌لێگرتنيان دەربڕیوە و هه‌موو پشتيوانييه‌كى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ناردنى شايسته‌ داراييیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، دووپات كرده‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه‌ بوو.