ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی تۆپی پێ کۆچی دواییکرد

ئەستێرەی بەنێوبانگی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دیۆگۆ جۆتا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

تەمووزی 3, 2025 - 11:40
ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی تۆپی پێ کۆچی دواییکرد

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کۆچی دواییکرد.

 رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیوویەتی "رووداوەکە لە نزیک شارەوانیی پاڵاسیۆس دی سانبریا لە پارێزگای زامۆرای ئیسپانیا روویداوە و یاریزانەکە دەستبەجی گیانی لەدەستداوە."

 بەپێی زانیارییەکان، جۆتا و ئاندریێی برای بەیەکەوە بوون کە ئەویان تەمەنی 26 ساڵە و خۆیشی یاریزانی تۆپی پێیە، هەردووکیان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

دیۆگۆ جۆتا، تەمەنی 28 ساڵە، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگالە، لە ریزەکانی هەڵبژاردەکەدا 49 یارییکردووە و 14 گۆڵی تۆمارکردووە. لەسەر ئاستی یانەکان یاریزانەکە لە یانەکانی پاکۆس دی فێرێرا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، پۆرتۆ، ولڤەرهامپتۆن و لیڤەرپوول یارییکردووە.

 جۆتا لە دایکبووی 4-12-1996ـە و لە پۆرتۆ لە دایکبووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 28 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

 گیان لەدەستدانی دیۆگۆ جۆتا، لە کاتێکدایە یاریزانەکە 5 رۆژ لەمەوبەر ئاهەنگی چوونە نێو ژیانی هاوژینیی گێڕا.

سەرچاوە: ڕووداو