پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ئاگربەستە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا رایگەیاند دەڵێت، "تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکاندایە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "باوەڕی تەواوم بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە."
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکات بۆ پابەندبوونیان بە "دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا."
سەرچاوە: kdp.info