نرخی زێڕ بۆ 3215 دۆلار دابەزی
نرخی زێڕ رۆژی سێشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و ئەگەری ئاگربەستی نێوان ئۆکراینا و رووسیا دابەزی.

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 0.4٪ دابەزی و بە 3215 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
پێنوێنی دۆلار، کە لە کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا بۆ بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردووی خۆی دابەزیبوو، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبووەوە، ئەوەش خواستی بۆ کڕینی زێڕ کەمکردووەتەوە.
کایل رۆدا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی کاپیتاڵ دۆت کۆم لەو بارەیەوە رایگەیاند: "دابەزاندنی پلەی متمانە بە قەرزەکانی ئەمریکا لەلایەن ئاژانسی موودیزەوە، کاریگەرییەکانی لە بازاڕی زێڕدا کاڵ بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەگەری ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، مەترسییە جیۆسیاسییەکانی لەنێو بازاڕدا کەمکردووەتەوە."
زێڕ کە لە کاتی نادڵنیایی و پەرەسەندنی مەترسییە جیۆسیاسییەکان بە سامانێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان هەژماردەکرێت، ئەم ساڵ بە رێژەی 23٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بازرگانانی زێڕ ئەم هەفتەیە چاویان لە لێدوانی چەندین بەرپرسی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە کە بڕیارە لەسەر سیاسەتی نەختی بانکەکە قسە بکەن و لێدوانی ئەو کەسایەتییانە دەتوانێت گۆڕانکای بەسەر ئاراستەیەی نرخی زێڕدا بهێنێت.
سەرچاوە: ڕووداو