نێچیرڤان بارزانی: ههموو ههوڵێك لهپێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان دهدهين
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە هەموو مامۆستایان دەکات و دەڵێت: "ههموو ههوڵێك لهپێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئهوان دهدهين."

رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ـی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایاندا بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو پەیامەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی "پەیامى بەرز و رۆڵی مامۆستایانی لە پێگەیاندنی نەوەکان" بەرز نرخاندووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات کە هەموو هەوڵێک دەدەن کە ژیانێکی "شایستە" بۆ مامۆستایان دابین بکرێت کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانیياندا بگونجێت. "بهردهوام دهبين له كاركردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاو و هاوچەرخ كه وەبەرهێنانێکی راستەوخۆیە لە داهاتووی کوردستاندا." نێچیرڤان بارزانی وای گوت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مامۆستایان بە "پێشهنگ و کۆڵەکەی سەرەکيی بنیاتنانی کۆمەڵگە" ناودەبات و دەڵێت: "گەرەنتيی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه شانازى به ناسنامهكهيانهوه دەکەن." نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، مامۆستایان "لە هەموو قۆناغەکاندا دڵسۆزییان سەلماندووە، ههر لە گۆڕەپانەکانی خەباتهوه تا هۆڵهكانى خوێندن، هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون. رۆڵیان لە بەردەواميى پرۆسهى فێرکردن لە سەختترین هەلومەرجدا، جێى رێز و پێزانينه."
لە پەیامی پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی دا هاتووە کە "بە رێزەوە قوربانیدانی ئەو مامۆستایانە بەبیر دێنینەوە کە گیانیان لەپێناو ئازادیدا بهخشى. سڵاو بۆ هەموو ئهو مامۆستایانهى به دڵسۆزی و لهخۆبوردوويى ئەرکی پيرۆزيان جێبەجێ دەکهن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە یەکێتیی مامۆستایان دەکات لە بەرامبەر نوێنەرایەتییکردنی ئەو توێژە و بەرگریکردن لێیان.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:
يادى شەست و سێ ساڵهى دامەزراندنی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان و سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستايان پیرۆز دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
پەیامى بەرز و ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکان بەرز دەنرخێنین و ههموو ههوڵێك لهپێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئهوان دهدهين کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانیياندا بگونجێت. بهردهوام دهبين له كاركردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاو و هاوچەرخ كه وەبەرهێنانێکی ڕاستەوخۆیە لە داهاتووی کوردستاندا.
مامۆستایان پێشهنگ و کۆڵەکەی سەرەکيی بنیاتنانی کۆمەڵگەن و گەرەنتيی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه شانازى به ناسنامهكهيانهوه دەکەن. لە هەموو قۆناغەکاندا دڵسۆزییان سەلماندووە، ههر لە گۆڕەپانەکانی خەباتهوه تا هۆڵهكانى خوێندن، هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون. ڕۆڵیان لە بەردەواميى پرۆسهى فێرکردن لە سەختترین هەلومەرجدا، جێى ڕێز و پێزانينه.
دهستخۆشى له یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان دەکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی توێژی مامۆستایان و بەرگریکردن لە مافەکانیان. بە ڕێزەوە قوربانیدانی ئەو مامۆستایانە بەبیر دێنینەوە کە گیانیان لەپێناو ئازادیدا بهخشى. سڵاو بۆ هەموو ئهو مامۆستایانهى به دڵسۆزی و لهخۆبوردوويى ئەرکی پيرۆزيان جێبەجێ دەکهن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/5/15
سەرچاوە: ڕووداو