نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح کرد. هەردوولا بە پێویستیان زانی پەلە لە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت بکرێت.

نیسان 23, 2025 - 18:32
نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و د. بەرهەم ساڵح، لە دیدارەکەدا "بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌".

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەردوولا به‌ پێویستیان زانی په‌لە له‌ دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، هه‌روه‌ها داکۆکییان له‌ گرنگیی بەهێزکردنی لێکگەییشتن و هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بکات".

 دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

 هه‌ردوولا به‌ پێویستیان زانی په‌لە له‌ دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، هه‌روه‌ها داکۆکییان له‌ گرنگیی بەهێزکردنی لێکگەییشتن و هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بکات.

سەرچاوە: ڕووداو