سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سلێمانی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی ٢٤١ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانیدا، پەیامێکی پیرۆزباییی بۆ نارد و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ خواست
ئەمە دەقی پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمە:
له يادى ٢٤١ ساڵه‌ى بنياتنانيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م.
سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه. هه‌ميشه كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه. هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.