دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !

نیسان 19, 2025 - 19:53
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !

محمد خۆشناو

لەسەرەتا و ناوەڕاستی مانگی / 4 / 2025 , هەرێمی کوردستان لەمیانی سەرۆکەکەی چالاکیەکی بەرچاو و چڕی دبلۆماسی بەخۆوە بینی ، ئەویش سەردانیکردنی بوو بۆ هەریەک لە ئیماڕات و تورکیا و فەڕەنسا ، ئەو سەردانانە لە کاتێکدابوو ، کە گۆڕانی گەورە لە جیهان و ناوچەکە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و ئارام نابێت و لە هەڵگێر و وەرگێڕ و هاودژی دایە و ، جیهان بە ژانێکی قوڕسدا دەڕوات ، لەگەڵ زیادبوونی ناسەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری پەرەسەندنی فراوانبوونی ململانێی سەربازی ناوچەکە، ئەو سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆسەی ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەڕآست و ، بەتایبەتیش نێوان تورکیا و کوردانی باکور و ڕۆژئاوا زەڕوڕی و مێژوویی بوو ، ئەم سەردانانە لە سیاقی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پارسەنگی هێز و پەیوەندیەکانی بەرژەوەندی هات و ، سەردانەکەش لەو تەوقیتەدا ماناکەی بریتیە لە لێکنزیکردنەوەی دیدگاکان سەبارەت میکانیزمی مەمڵەکردن لەگەڵ زۆرێک لە مەلەفەکان ، کە ئەولەویەتی لە پێشەوە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ هەموو کوردستان ، ئەو سەردانانە لەو چوارچێوەیەدان کە پێی دەڵێن دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی ، ئەم دبلۆماسیەتە ئامرازێکی ناوازەی هێزی نەرمە ، کە بەوە لە دبلۆماسیەتی تەقلیدی جیادەکرێتەوە کە ڕاستەوخۆ و کاریگەری بەهێزی هەیە ، چونکە سەری دەڵەت بزوێنەری بنچینەییەکەیە ، کە ئەمەش قووڕساییەکی تایبەت لە مفاوەزات و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی دەبەخشێت ، هەروەها ئەم دبلۆماسیەتە کارەکتەری کەسیی هەیە کە خودی سەرۆکەکان بەڕێوەی دەبەن ، کە ئەمەش متمانەی نێوان هەردوولا پتەو دەکات و پەیوەندی لێکتێگەیشتن ئاسان دەکات و تەجاوزی ئاڵۆزیەکانی بیرۆکراتیەت دەکات ، دەبێت دان بەوش بنێین کە سەرمایەگوزاری لە هێزی نەرمی دبلۆماسیی بۆتە زەرورەتێکی ستراتیژی کە کوردستان لە هەموو کات پێویستی پێیەتی و ، وڵآتان ئێستا بودجەی دبلۆماسیی گشتی بەشێوەیەکی زۆر زیاد دەکەن ، ئەم سەردانە دبلۆماسیانە هەر سەردانێکی سەرەپێ نەبوون کە لە دەفتەری پڕۆتۆکۆڵ تۆماربکرێن ، ئەمە تابلۆی زیندوی ژیانە بەتایبەتی لەو سەردانەی بۆ فەڕانسا ، فەڕەنسا وەک وڵاتێکی زلهێز و دەشێت دوای ئەو بومەلەرزانەی کە دۆناڵد ترەمپ -ی سەرۆکی ئەمەریکا لە بوارەکانی زیادکردنی باج لەسەر وڵاتان و پشتێکردن لە ئەوروپا کردی ، ڕابەرایەتی ئەوروپا بکات ، ئەم سەردانانەی فەڕەنسا پێش هەموو شتێک کرانەوەیەکی نوێی ئاسۆی فراوانە لەنێوان هەدوولا لەسەر پرسە گرنگە جیاوازە حەیەویە جێ بایەخەکان لە ناوچەکەماندا ، کە سەچاوەکەی بۆ پەیوەندی مێژوویی هەردولا و کارایی و بەهێزی دبلۆماسیەتی سرۆکی هەرێم و بایەخی فەڕەنسا بە کوردستان دەگەڕێتەوە ، دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ فەڕەنسا و دیداری لەگەڵ ماکڕۆن-ی سەرۆکی ئەو وڵاتە ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە فەڕەنسا دەسەڵاتێکی گەورەی لە بڕیاردان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و یارمەتیدانی هەموو کورد هەیە ، ڕاستە سەرۆک لە فەڕانسا ئەو دەسەڵاتە ڕەها نیە ، چونکە ئەنجومەنی نوێنەرانی فەڕەنسا و دەسەڵاتی دادوەری و ڕای گشتی سنوورداری بڕاردان دەکەن ، بەڵام بەتەئکید قەناعەتپێکردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا و هەر سەرۆکی وڵاتێکی تر بە کێشەکانمان و دادپەروەری ئەو کێشانە کاریگەری ئەرێنی دروستدەکات کە لەخزمەت دۆزی ڕەوای گەلەکەمان دەبێت .