سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن، دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/4/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا، هه‌ردوو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه. له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. هه‌ردوو سه‌رۆك داكۆكييان له گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا و گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.
چه‌ند پرس و بابه‌تێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.