رۆژنامەی ئەلتەقریری عەرەبی: هەرێمی کوردستان ناوبژیوان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە

دیدارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە ئانتالیا، لە ١١ی نیسان/ئەپرێل لەگەڵ سەرۆکی سوریا ئەحمەد شەرع رووداوێکی نوێ نەبوو، چونکە پەیوەندی نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای شۆڕشی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بوونی هەبووە، هەروەها هەرێم ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سوریای میوانداری کردووە. دۆستایەتی نێوان هەردوو سەرۆک لە تویتی بارزانی لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" دوای دیدارەکە کە لە پەراوێزی چوارەمین کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئانتالیا بەڕێوەچوو، بە ڕوونی دیارە، کە تێیدا هاتووە: "مایەی خۆشحاڵی بوو کە لە ئانتالیا چاوم بە سەرۆک ئەحمەد شەرع کەوت. باسی دۆخی سوریامان کرد لەوێدا ڕوانگەی خۆی بۆ داهاتووی سوریایەک کە هەموو گەلی سووریا لەخۆدەگرێت، شرۆڤەی کرد. منیش ستایشی شێوازە گشتگیرەکەیم کرد و پشتگیری بەردەوامی خۆمانم بۆ دووپات کردەوە. هەروەها پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ بەردەوامبوونی شەڕ دژی داعش دووپات کردەوە. پابەندبوونی سەرۆک شەرع بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی هەرێمایەتی هانم دەدات." سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٥ پێشوازی لە ڕێککەوتنی شەرع و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" مەزڵوم عەبدی کرد و گوتی: "پیرۆزبایی لە برایانمان لە سوریا دەکەین بەبۆنەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان سەرۆکی کۆماری سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) کرا، ئەم ڕێککەوتنە نەخشە ڕێگایەکی گونجاوە بۆ داهاتوو و قۆناغێکی گواستنەوەی دروستە." لە ڕاستیدا، هەرێمی کوردستان ڕۆڵی گێڕاوە و دەگێڕێت نەک تەنها لە سوریا، بەڵکو لە هەرێمەکەدا، لەوانەیە ڕۆڵی تایبەتی لە ناوبژیوانی نێوان حکومەتی ئەنقەرە و پارتی کرێکارانی کوردستانیش ببینرێت، لە هەوڵێکدا کە هەرێم ببێتە ناوەندی ناوبژیوانی و هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، و کرانەوەی کوردی بەرەو گەلانی هەرێمەکە، و لە گەلان و حکومەتەکانی هەرێمەکەشەوە بەرەو هەرێمەکە. پەیوەندییە کۆنەکان هاوکار بوون لە ڕێککەوتنی عەبدی-شەرع سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی نوێی سوریا، بە ماڵپەڕی "راپۆرتی عەرەبی" ڕایگەیاند کە پەیوەندی نێوان حوکمی ئێستای سوریا و هەرێمی کوردستان کۆنە و بەرهەمی ئەم سەردەمە نییە، و پێش گەیشتنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە دەسەڵات لە سوریا بوونی هەبووە، بەتایبەتی چونکە هەرێم لە پشتگیریکارانی ڕژێمی ئەسەد نەبووە. سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە حکومەتی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە نزیککردنەوەی دیدەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق، چونکە هەرێم کاریگەرییەکی گەورە و ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کوردەکانی سوریا و کاریگەری لە ناو قەسەدە هەیە و خاوەنی حزب و چالاکوانی پشتگیری خۆی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی قەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سوریایە. ئەو ڕوونی کردەوە کە پەیوەندی نێوان ھەرێم کوردستان و دیمەشق لە لایەن تورکیاشەوە دڵخۆشکەرە کە پەیوەندی هاوپەیمانێتی سیاسی بەهێزی لەگەڵ هەردوو لایەن هەیە. ئاماژەی بە وە کرد کە تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکی لە نێوان هەردوو لایەن لە پێشتر و تا ئێستاش گێڕاوە، وە لە ساڵی ٢٠١٦، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردی سەر بە حکومەتی هەولێر بەشداریان لە شەڕی هاوبەش دژی "داعش" لە ناوچەی (کۆبانی) کرد، بە هەماهەنگی و پشتگیری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و تورکیا، وە پەیوەندییە دۆستانەکان لە نێوان هەردوو لایەن بەردەوام بوون و پەیوەندی پەیوەندیکردن لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و کوردستان هەبوو. وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەنگین ڕێکانی، لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی کە ماڵپەڕی "چیاکان" لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ بڵاوی کردەوە، پشتڕاستی کردەوە کە رێبەری کورد، مەسعود بارزانی، ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێککەوتنی قەسەدە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق گێڕاوە، و گوتی: "کوردەکان لە تورکیا و سوریا هەمیشە پەنا دەبەنە بەر مەسعود بارزانی." کوردستان و ڕۆڵی هەرێمایەتی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت، و جێگای باسە کە سەرکردەی کوردی تورکیا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە نامەیەک کە لە شوباتی ٢٠٢٥ لە زیندانەکەیەوە ئاراستەی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد و داوای دانانی چەکی کرد، هەروەها داوای لە سەرکردە مەسعود بارزانی کرد کە ناوبژیوانی بکات لە نێوان ئەنقەرە و شەڕکەرە کوردەکان بۆ ئاسانکاری گەیشتن بە دیالۆگێکی سیاسی کە کۆتایی بە ململانێی چەکداری چەندین دەهەیی بهێنێت. سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان کوردەکانی سوریا و حکومەتی دیمەشق، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "ئەمساڵ گفتوگۆی زۆرمان لەسەر سوریا ئەنجام دا، و دیدگای خۆمان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان و دۆخی سوریا خستەڕوو و لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیدار گفتوگۆمان کرد، چ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی یاخود ئەمەریکا یان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سوریا تەوەری یەکەم بوو و لە کۆبوونەوەکانماندا سەبارەت بە ناوچەکە پێشەنگی پێدرا." بەتایبەتی یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی گرژی و پێکدادانەکان کە لە چەندین مانگی دوور و درێژەوە لە دەوروبەری بەنداوەکانی تشرین و الثورە لەسەر ڕووباری فورات ڕوودەدەن. دوای داواکاری ئۆجەلان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ڕۆیشت کە لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان کۆبووەوە پێش ئەوەی چاوی بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بکەوێت بە ئامادەبوونی فیدان، و لە تویتێک لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" گوتی کە گفتوگۆکان چڕ کرایە سەر "ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکان لە عێراق و ناوچەکە، بەتایبەت دۆخ لە سوریا." ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە سەرۆکایەتی تورکیاوە پشتڕاستی کردەوە کە بارزانی "ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی گشتی لە عێراق و ناوچەکە، بەتایبەت ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە سوریا ڕوویان داوە" گفتوگۆی لەسەر کرد. ئەزموونێک کە دەبێتە هۆی گێڕانی ڕۆڵی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بەکورتی، ئەزموونی مێژوویی هەرێمی کوردستان لە عێراق و توانای مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخ و فشار و گۆڕانکارییە جیاوازەکان کە لە عێراق و ناوچەکەدا سەری هەڵداوە، وای لێ دەکات کە ڕۆڵی هەرێمایەتی بگێڕێت بۆ کەمکردنەوەی گرژی و نزیککردنەوەی دیدگاکان، نەک تەنها لە نێوان کوردەکان و وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکو لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان گرژییان تێدایە، و هەروەها گواستنەوەی ئەزموونی کوردستان کە گەشەی ئابووری، کلتووری، فرەیی سیاسی و ئاشتی ناوخۆیی تێدا دەبینرێت، بۆ سوریا بەتایبەتی، بەهۆی لێکچوونی ئەوەی ئەم دواییە لە سوریا ڕوویدا و ئەوەی پێشتر لە عێراق ڕوویدا. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان و لایەنە عەرەبییەکان پەرە پێبدات، و ئابوورییەکەی بۆ وەبەرهێنان دەکاتەوە و ئاسانکاری بۆ دەکات، بە شێوەیەک کە سەرمایەی زۆری عەرەبی و ناعەرەبی هەڵدەقوڵێت بۆ ناو هەرێمەکە. بەسە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە هەردوو ئەزموونی هەرێم لە ناوبژیوانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە ئەنقەرە، بە هیوای چارەسەرکردنی کێشە مێژووییەکەی نێوانیان، و ناوبژیوانی سەرکەوتوو لە نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق کە سەرکەوتوو بوون لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی شەرع-عەبدی.