بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار بڵاوکراوەتەوە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی پڕۆژەکەوە هەژماری بانکییان بۆ دروستکراوە.
پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، بۆ وەرگرتنی مووچەی مووچەخۆران، لە هەرێمی کوردستان زیاتر 600 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) دانراوە.
وەزارەتەکە دەڵێ، لە پلانی حکومەتدایە تاوەکو کۆتاییهاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە بکاتە زیاتر لە هەزار ئامێر.