فواد حسێن: وه‌فدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ سەرۆک بارزانی له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه
فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند، سبه‌ی وه‌فدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سەرۆک بارازنی، كۆده‌بنه‌وه.
فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، وتی، دانوستان له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها وه‌فدی چوارچێوه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی، سبه‌ی وه‌فدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سەرۆک بارزانی، كۆده‌بنه‌وه.
فواد حسێن له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە.