سوپاسنامەیەک لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم شنگالی)یەوە

حوزەیری 16, 2025 - 13:48
سوپاسنامەیەک لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم شنگالی)یەوە

خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم شنگالی)، سوپاسنامەیەکیان بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای سوپاس و پێزانین، دەڵێن، بە هاوخەمی و بەشداریی هەموو لایەک لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو، بەخاکسپاردنی و ئامادەبوونتان لە پرسەکەمان، لە ئێش و ئازارتان کەم کردینەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی سوپاسنامەکەیە:

 بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان بە ناوی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا (کەریم شنگالی)، سوپاس و پێزانینمان بۆ گەورە و ڕابەرمان سەرۆک مەسعود بارزانی، کە هەر لە کاتی نەخۆشکەوتنی تا لە مەڕاسیمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو، بە سەردان و پرسین و بەسەرکردنەوە و دواتریش بە بەشداریی بەڕێز کاک سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی جەنابیان لە ڕۆژانی پرسە لەگەڵمان بەشدار بوو، هاوسۆزی و هاوخەمیی جەنابیان، لە خەم و ئازارەکانی کەم کردینەوە.

سوپاسی ڕێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لە ڕۆژانی یەکەمەوە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی تەندروستیی خوالێخۆشبوو بووە و بە سەردان و بەسەرکردنەوە و رەوانەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری و گەڕاندنەوەی تەرمی خۆالێخوشبوو و ئامادەبوونیان لە مەراسیمی پێشوازی تەرمەکەی و لە پرسە، لەگەڵماندا بەشدار بوو.

سوپاسی ڕێزدار کاک مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بە سەردان و بەسەرکردنەوە و پشتیوانیی بەڕێزیان لە کاتی نەخۆشکەوتن و چارەسەری تا گەڕانەوەی تەرمی خواڵێخۆشبوو و ئامادەبوونیان لە مەراسیمی پرسەدا، لەگەڵماندا بەشدار بووە.

 سوپاسی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ڕێزداران جێگرانی سەرۆکی هەرێم دەکەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرسەی خوالێخۆشبوو.

سوپاسی بەڕێزان بەڕپرس و ئەندامانی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ستافی هەریەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان و بەش و لق و ناوچە و ئۆرگانە جیاجیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گشت هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەکەین بۆ بەشداری و ئامادەبوونیان لە پرسە.

 سوپاسی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و وەزیرە بەڕێزەکانی حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، سوپاسی سەرۆک و بەرپرسانی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتییە سیاسی و عەشائیری و پارێزگارە بەڕێزەکانی ئێستا و پێشووی هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی سەربەخۆ و زانایانی ئایینی و میر و ئەنجومەنی ڕووحانیی ئێزدی و کەسایەتییەکانی مەسیحی و ئێزدی و تورکمان و شەبەک و پیاوانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەرانی حکوومی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی و کاسبکار و جووتیاران و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە بەشداریان لە پڕسەکە کرد، یاخود بە تەلەفۆن و نامە هاوخەمییان دەربڕی.

 سوپاسی باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان دەکەین کە بە ڕوحی دۆستایەتیی قووڵەوە هاوبەشی خەممان بوون. زۆر سوپاسی باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات و کۆنسووڵی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە کاتی گەڕانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو هاوکارمان بوون.

سوپاسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەواوی بەرپرسان و فەرمانبەرانی دەکەین، کە هاوکار و پشتیوانمان بوون و ئەرکیان کێشا لە بەڕێوەبردنی مەراسیم و پرسەی خوالێخۆشبوو. هاوخەمی و بەشداریتان لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو، بەخاکسپاردنی و ئامادەبوونتان لە پرسەکەمان، لە ئێش و ئازارتان کەم کردینەوە.

 خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە.

 خانەوادەی خوالێخۆشبوو

 عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا (کەریم شنگالی)

سەرچاوە: KDP.info