سووریا: ڕێککەوتن و کەمکردنەوەی گرژیی نێوان دیمەشق و کوردانی ڕۆژئاوا

شوبات 2, 2026 - 00:13
سووریا: ڕێککەوتن و کەمکردنەوەی گرژیی نێوان دیمەشق و کوردانی ڕۆژئاوا

پرێس ئین

ئاسۆی شەڕی نێوان ئاگربەستێک، دوای سێ هەفتە لە شەڕکردن جێگیر بوو. کورد لە ڕووی ئۆتۆنۆمیی ناوخۆیی و مافە نەتەوەیییەکانەوە دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، بەڵام سەرۆکی سووریا دەتوانێت بە شانازییەوە بانگەشەی ئەوە بکات کە یەکێتیی نیشتمانی گەڕاوەتەوە.

دیمەشق و هێزە کوردییەکان پاشەکشە دەکەن.

 ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕێبەندان، حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە کە لە دەست کوردەکاندایە) ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەیان بۆ یەکخستنی هێزە سەربازییەکان و بەڕێوەبردنی ناوچەی سەربەخۆی کورد لە دەوڵەتی سوریا ڕاگەیاند. 
ئه مه سەرکه وتنێکه بۆ دیمەشق که ده سه ڵاتی بۆ ئه و خاکانه ده گه ڕێته وه که له لایه ن هێزه کانی سوریای دیموکراتە وه به ڕێوه ده بران و، بەمەش، خه ونی ئۆتۆنۆمیی کورد له ڕۆژئاوا دەنێژێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەش کورد لە ڕووی ئۆتۆنۆمیی ناوخۆیی و مافە نەتەوەیییەکانەوە دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنێت.
لەسەر تۆڕی ئێکس، ئیلهام ئەحمەد، سەرکردەی باڵای ئیدارەی سەربەخۆی کورد، ‘سوپاسی قووڵی خۆی بۆ ناوبژیوانان’ دەربڕی، بەتایبەتی ‘ئەمەریکا و فەڕەنسا، کە هەوڵی بەرچاویان داوە’ بۆ گەییشتن بەم ڕێککەوتنە. ئەمەریکا ستایشی ‘هەنگاوێکی مێژوویی’ی لە یەکخستنی سووریادا کرد. فەڕەنسا لە ڕێگەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنەوە ‘پیرۆزبایی’ لە هەردوو لایەنەکە کرد و دووپاتیکردەوە کە ‘پشتیوانیی تەواو’ لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکات.

 سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، کە ڕۆڵێکی چارەنووسسازی لە نێوەندگیرییەکەدا گێڕا، گوتی: هیوادارین [ئەم ڕێککەوتنە] ببێتە چوارچێوەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریایەکی یەکگرتوو و پاراستنی مافەکانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە دەستووری داهاتوودا.
دوای سێ هەفتە لە شەڕ ،دیمەشق کۆنترۆڵی نزیکەی 80٪ ی ئەو ناوچانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد کە لە دوای شەڕی ناوخۆی ساڵەکانی (2011-2024)دا بەدەستیانەوە بووە و ئاگربەستی هەمیشەیی ڕاگەیەندرا.
پێویستە سوپای سووریا و هێزەکانی سوپای دیموکرات لە خاڵەکانی بەرکەوتن بەدرێژایی هێڵی پێشەوە، بکشێنەوە. دەسەڵاتدارانی سووریا ماوەی یەک مانگیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دامودەزگا ناوخۆیییەکان، بنکە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، کێڵگەکانی نەوت و غاز، هەروەها کەمپ و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن کە ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و خێزانەکانیان تێدا نیشتەجێن، دیاریکردووە..

‘پشکنینی ئاسایش’
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە یەکەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە شاری حەسەکە کە زۆرینەی خەڵکی عەرەبە و قامیشلۆ جێگیر بکرێن. ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی (هەسەدە) بە کەناڵی "رۆناهی تیڤی"ی کوردی سووریای ڕاگەیاند، هێزێکی سەر بە حکومەتی سووریا لە هەردوو شاردا بڵاوەیان پێ دەکرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی یەکخستنی ئاسایش.(هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کورد) لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سووریا، کە بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆیی سووریا دەبێت. ژەنەڕاڵ مەروان ئەلعەلی، کوردێکی خەڵکی قامیشلۆیە و لە شەڕی دژی تیرۆردا لە ئیدلب ناوبانگی دەرکرد، لە لایەن دیمەشقەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کرا.
دەسەڵاتدارانی سووریا ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی فیرقەی سەربازی لە پارێزگای حەسەکە، کە لە سێ لیوا پێکهاتووە، کە لە شەڕڤانان و چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکهاتوون و پەیوەستن بە وەزارەتی بەرگرییەوە. 
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا حەمزە مستەفا ڕایگەیاند، چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای ئەنجامدانی پشکنینی ئەمنیی پێویست لەسەر بنەمای تاکەکەسی تێکەڵ دەکرێن. داهاتووی ژنانی چەکداری هێزەکانی سووریای دیموکرات و  جەنگاوەرە بیانییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە گروپی سەرەکیی گەریلای کوردە لە تورکیا، هێشتا دیاری نەکراوە..
دامودەزگا ناوخۆیییەکان کە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (AANES) و کارمەندەکانیانەوە دروستکراون، دەخرێنە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریاوە. کورد پۆستی پارێزگاری حەسەکە و پۆستەکانی فەرماندەیی لەناو سوپا بەدەست دەهێنێت. ژەنەراڵ عەبدی ڕایگه یاند،  هه ر پۆستێک لەناو حکومەتدا ڕەت دەکاتەوه. بەپێی ڕاپۆرتی دیمەشق، کێڵگە نەوتییەکانی ڕمێلان و ئەلسویدیە، هەروەها فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە ماوەی دە ڕۆژدا دەگوازرێنەوە بۆ دەوڵەت.
هەروەها ڕێککەوتننامەکە مافە نەتەوەیی و مەدەنی و پەروەردەیییەکانی گەلی کوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان زامن دەکات. لە 16ی کانوونی دووەم ، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی ئینتقالی، فەرمانێکی دەرکرد کە زمانی کوردیی کردە زمانێکی نەتەوەیی کە دەتوانرێت لە قوتابخانە حکومی و ئەهلیەکاندا بخوێنرێت، نەورۆزی وەک پشووی فەرمی ناساند و ئەو ڕێوشوێنانەی هەڵوەشاندەوە کە لە دوای سەرژمێریی ساڵی 1962 بۆ لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی دەیان هەزار کورد گیراونەتەبەر.
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئانەس لە دیمەشق بە ڕۆژنامەی لۆمۆندی وتووە، ئەم فەرمانە ‘هەنگاوێکی ئەرێنییە کە دەبێت  بکرێتە بناغە  بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانان بەم مافانە لە چوارچێوەی دەستووردا’.

‘چاودێریکردنی پرۆسەکە’

جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە تەحەدایەکی گەورەیە، چونکە هێشتا زۆرێک لە وردەکارییەکان پێویستیان بە دانوستان هەیە. جەنەڕاڵ عەبدی لە کەناڵی ڕۆناهی وتی: "ئێمە ئاگادارین کە هەندێک گروپ ناڕازین لەم ڕێککەوتنە و ئێمە هاوبەشی ناڕەزایی ئەوانین. ئێمە ڕێزمان لێ گرتوون بۆ ئەوەی کۆتایی بە ململانێیەکە بهێنین، بەڵام بەڵێنمان بە گەلەکەمان داوە بەردەوامبین لە خەبات تاوەکو هەموو دەستکەوتەکانمان گەرەنتی دەکرێن.

لە کاتێکدا ئیلهام ئەحمەد داوای لە ئەمەریکا و فەڕەنسا کرد کە "گەرەنتیکاری" ڕێککەوتنەکەن، چاودێریی پرۆسەکە بکەن.".

لەوەتەی واژۆکردنی چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە 10ی ئاداری 2025، باڵێکی توندڕەو لەناو هێزە کوردییەکاندا کە زۆربەیان لە سەرکردەکانی پەکەکە پێکهاتوون، وەک بەربەستێک لەبەردەم بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان دەستنیشان کراون. "ئێمە هەست دەکەین مەزڵوم عەبدی بڕیاردەر نییە. کورد لە دانوستانەکاندا جددییە، بەڵام کاتێک دێتە سەر جێبەجێکردن، دەچنە قەندیل و هەموو شتێک دەگۆڕێت." لای کورد ئەم دابەشبوونە ڕەتدەکرێتەوە عەبدولکەریم عومەر دەڵێت: "ئەمانە بیانووی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بۆ پابەند نەبوون بەو واژۆیانەی کە واژۆیان کردووە
لەژێر گوشاری سەربازیی دیمەشق و فشاری دیپلۆماسی بەتایبەتی ئەمەریکا، سەرکردە کوردەکان هەڵیانبژاردووە کە ڕێککەوتنێک قبوڵ بکەن کە هێشتا زۆر لەبارترە بۆیان لە وەشانێکی پێشوو کە دیمەشق لە ١٨ی بانەمەڕ پێشکەشی کردبوو. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە پەکەکە پارێزگاری لە هێزەکانی بکات نەک بەشداری شەڕێکی وێرانکەر لە سوریا بکات، لە کاتێکدا دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیا بەردەوامە. لای خۆیەوە ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی ئینتقالی، دوای پەیوەندییەکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە 28ی 1، نەرمیی نیشان دا. لەڕووی وێنە و پشتیوانییەوە هەموو شتێکی لەدەست دەدات، چونکە کۆکردنەوەی لایەنگری کورد لە ئەمەریکا و ئەوروپا چڕتر بووەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری و ڕیچارد بلومێنتال، سیناتۆری دیموکرات، پرۆژەیاسایەکیان پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد بۆ بەرگریکردن لە کورد.
‘ئەوان دەتوانن بە چاوی خۆیان بزانن حکومەتەکەمان چەندە ئارامگر بووە بۆ ئەوەی خوێنڕشتن ڕوو نەدات. ئێمە ئەوەندە ڕێککەوتنمان واژۆ کردووە کە جێبەجێ نەکراون،’ ئەحمەد زەیدان سەرنج دەدات. سەرۆکی سووریا ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی بەدیهێناوە – کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ڕەققە و دێرەزۆر کە زۆرینەی عەرەبیان تێدایە، هەروەها کێڵگە سەرەکییەکانی نەوت و غازی وڵاتەکە – و نایەوێت شەڕێک لە ناو دڵی شارە کوردییەکاندا ڕووبدات، کە مۆڵگەی هەمیشەیی گەریلای پەکەکە بپارێزێت. چاودێرێکی بەئەمەک لە کۆتاییدا دەڵێت "بەڕێز ئەلشەرع ئامادەیە لە بەرامبەر ملکەچبوونیاندا زۆر شت بداتە کوردەکان. تورکەکان، بۆ ئێستا، ڕێگەی پێدەدەن ئەو کارە بکات".