بەیانی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

بەیانی چوارشەممە، مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی دابەش دەکرێت لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

كانوونی یەکە 30, 2025 - 13:26
بەیانی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە: ڕۆژی چوارشەممە، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکرد: هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.