نێچیرڤان بارزانی لە یادى عاشوورادا: جەخت لە سەرخستنى زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا بە بۆنەى عاشووراوە رایگەیاند، لەم یادەدا، جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادوەری و لێبووردەیی دەکەینەوە، هەروەها کارکردن بۆ یەکخستنی ریزەکان و سەرخستنى زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا.

حوزەیری 25, 2026 - 21:31
نێچیرڤان بارزانی لە یادى عاشوورادا: جەخت لە سەرخستنى زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا دەکەینەوە

پێنجشەممە 25ى حوزەیرانى 2026، نێچیرڤان بارزانى،سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى ئێکس پەیامێکى بەبۆنەى یادى عاشوورا بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، "یادی عاشوورا هاتەوە، بۆ ئەوەی لە دەروونماندا واتاکانی دانبەخۆداگرتن، ئیمان و فیداکاری نوێبکاتەوە، ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) لە کەربەل ابەرجەستەی کردن، بە راوەستان بە رووی ستەم و بەرز راگرتنی وشەی حەق و بنەما باڵاکان."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: "لەم یادەدا، جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادوەری و لێبووردەیی دەکەینەوە، هەروەها کارکردن بۆ یەکخستنی ریزەکان و سەرخستنى زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا، بە شێوەیەک کە پارێزگاری لە پێکهاتەی نیشتمانەکەمان بکات و، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەهێزبکات و، خواستەکانی گەلەکەمان بۆ ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر بەدی بهێنێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە یادى عاشوورا لە عێراق و جیهان کرایەوە کە یادى شەهیدکردنی ئیمام حوسێن، سێیەم ئیمامى شیعەکانە.