مووچەی هەرێم ئامادەیە!

حوزەیری 25, 2026 - 21:06
مووچەی هەرێم ئامادەیە!

بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە کەناڵی رووداوی راگەیاند، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی، مووچەی مووخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەنێرن بەڵام 120 ملیارەکەی لێ گلدەدەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە تا 120 ملیارەکە لە مووچە نەبڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشممەی داهاتوو دەچنە بەغداد.

وتیشی، شاندەکە پرسی داهاتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن و داوا دەکەن بەغداد نیوەی داهات ببڕێت لەبری 120 ملیارەکە چونکە داهاتی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا مووچەخۆرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و ئەگەر ئەم مانگەش بەغداد 120  ملیارەکە لە پارەی مووچە ببڕێت، دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.