پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

تیشڕین یەکە 2, 2026 - 23:58
پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خاتوو د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان