پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)

كانوونی یەکە 24, 2025 - 18:12
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە سەرەتای کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازاری مرۆڤایەتی بێت لە هەموو جیهان و ئاشتی و پێکەوەهەڵکردن شوێنی بگرێتەوە.

مسعود بارزانی
24ی كانوونی یەكەمی 2025