ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی دەریدەخەن کە لە هەرێم زیاتر لە ٢٨٨ هەزار دەنگی پووچەل هەبووە کە زۆرترینیان لە سلێمانی تۆمار کراوە.

تشرینی یەکەمی 12, 2025 - 15:21
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی دەریدەخەن کە لە هەرێم زیاتر لە ٢٨٨ هەزار دەنگی پووچەل هەبووە کە زۆرترینیان لە سلێمانی تۆمار کراوە.

بە گوێرەی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٨٨ هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە و لەمژمارەیەش، لە سلێمانی ١٣٧ هەزار، هەولێر ١١٦هەزار، دهۆک ٣٥ هەزار دەنگی پووچەڵ تۆمار کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی وتەی کۆمیسیۆن لە كۆی (٢٠.٦٣.٧٣٣)ی دەنگدەر، ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە گەیشتوەتە (١٠.٩٠٤.٦٣٧) دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری گەیشتوەتە (٥٤%).

هەروەها بە دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە لەكۆی (٢١.٤٠٤.٢٩١) دەنگدەر، (١٢.٠٠٣.١٤٣) دەنگدەر دەنگیانداوەو بەمەش ئاستی بەشداری گشتیی (٥٥%)ی تێپەڕاندووە.

سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، زۆرترین ئاستی بەشداریکردن لە دهۆک تۆمار کراوە کە ڕێژەکەی ٧٦.٠٧٪ بووە، دوای ئەویش هەولێر ٦٩.٢٪ و سلێمانیش لە پلەی سێیەمدایە کە تەنیا ٥٦.٨٧٪ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە.

لە کەرکووکیش ڕێژەی بەشداریکردن ٦٤.١٢٪ بووە ونەینەواش ٦٤.٠٤٪.

هاوکات وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەو كاندیدانەی كە دوورخراونەتەوە دەنگەكانیان سڕدەكرێت و هەژمار ناكرێن، و تا ئەمڕۆش ٣٩ سكاڵا تۆماركراون.

دوێنێ ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەس لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەبوو، و بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت.