ئەردۆغان کاژێر 18:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ـی تشرینی دووەمی 2025 سەردانی دەوڵەت باخچەلی دەکات.
چاوەڕوان دەکرێ ئەردۆغان و باخچەلی لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی تورکیا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و دوا پێشهاتەکان بەگشتی تاوتوێ بکەن.
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرەکەی سوپای تورکیا لە سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان کە لە ئەنجامدا 20 کارمەند و سەربازی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا، مژارێکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
ئەردۆغان و باخچەلی، دوایینجار لە چواری ئەیلوولی ئەم ساڵ هەر لە ماڵەکەی باخچەلی کۆبوونەوە.
ئاکپارتی و مەهەپە دوو پێکهێنەری سەرەکیی هاوپەیمانیی جمهوورن و ئێستا لەگەڵ دەم پارتی رژدانە کار لەسەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەکەن.