یانەی بۆرسە سپۆری تورکی سزادرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بە بڕیارێک دوو سزای دارایی بە بڕی 227 هەزار لیرە (5,300 دۆلار) بەسەر یانەی بۆرسەسپۆری تورکی سەپاند.
سزای یەکەم لەسەر سوکایەتی و جنێودان بوو بە لەیلا زانا لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە لە یارییەکەی هەفتەی رابردوویان بەرامبەر یانەی سۆماسپۆر و بڕی سزاکە 16 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 373 دۆلار.
سزای دووەمیش بڕەکەی 211 هەزار لیرە (4,927 دۆلار)ـە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هاندەران لەکاتی یارییەکەدا لەسەر قادرمەی یاریگاکە دانیشتبوون.
هاوڵاتی