دەزگای روانگە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای دهۆك دابین کرد
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و تالاسیمیا و شێرپەنجەی منداڵان، پزیشکان و کارمەندان، تیمی دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پابەندبوونیان بە خزمەتکردنی هاونیشتمانیان، دەرمان و پێداویستی پزیشکییان بۆ سەنتەری ژین بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و تالاسیمیا و شێرپەنجەی منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی، و بنکەی تەندروستی قەدش دابین كرد. کۆی گشتی دابینکراوەکان پێکهاتبوون لە ١٢٤ هەزار جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی، بە ئومێدی ئەوەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشان هەبێت لە ناوچەکەدا.