دوای 30 ساڵ فیلمێک دووبارە لە سینەماکان پێشاندەدرێتەوە

کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز فیلمە بەنێوبانگەکەی ساڵی 1995ـی بەناوی (Sense and Sensibility) لە سینەماکان پێشاندەدرێتەوە، ئەمەش بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمەکە و 250 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی جین ئۆستن، نووسەری رۆمانەکە.

كانوونی یەکە 2, 2025 - 09:55
دوای 30 ساڵ فیلمێک دووبارە لە سینەماکان پێشاندەدرێتەوە
بڕیارە فیلمەکە لە سینەماکانی باکووری ئەمەریکا بەشێوەیەکی سنووردار لە رۆژانی 14، 15 و 17ی کانوونی یەکەمی 2025 نمایش بکرێت.
 
فیلمی (Sense and Sensibility) لە دەرهێنانی ئانگ لی-یە و لەلایەن ئێما تۆمپسۆنەوە سیناریۆکەی لە رۆمانەکەوە وەرگیراوە و ئامادە کراوە، هەروەها خۆیشی لەگەڵ کەیت وینسڵێت، هیۆ گرانت، گرێگ وایز و ئالان ریکمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
 
سیناریۆی فیلمەکە یەکەم ئەزموونی نووسینی ئێما تۆمپسۆن بوو بۆ فیلمێکی درێژ، کە بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین سیناریۆی وەرگیراوی بەدەستهێنا.
 
رۆمانەکەی جین ئۆستن، باس لە ژیانی دوو خوشک لە ئینگلتەرای سەدەی نۆزدەیەم دەکات و لە 1811 بڵاوکراوەتەوە.