سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات
ڕۆژی دووشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەحیم ڕەشید (مستەر کورد) بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.
لەدیدارەکەدا باس لە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی و پێویستی تێکۆشانی نەتەوەیی لە دیاسپۆرا کرا، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی بە گرنگ وەسفکرد لەپێناو پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆشی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی نیشاندا، و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ هەموو کوردستانیان.
هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەو کار و چاڵاکیانەی کە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لە پێناو دۆخی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە.