سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.
ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى.