نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق، پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
مارک ساڤیا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ عێراق و تورکیا بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
دەقی پەیامەکەی مارک ساڤیا:
ڕاگهيهنراوى فەرمی
پیرۆزە لە هەردوو گهلى کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
دەستخۆشی لە حکوومەتی عێراق دەکەم و ئەو ڕێککەوتنە بەرز دەنرخێنم کە لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیادا واژۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان کە گرنگن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی ئهوانهى بەهۆی وشکەساڵی و کەميی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمهریکا پابەنديی بەهێزی خۆی بۆ پشتگيرى له عێراق و گەلەکەی دووپاتدەکاتەوە لەپێناو سەقامگیريی زیاتر و خۆشگوزەرانی و ژینگەیەکی بەردەوامدا.