پسپۆڕێکی دەروونی: رۆژووگرتن دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا دەرفەتێکی نایابە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، چونکە بەکارهێنەران لە نیکۆتین و ئالوودەبوون پێوەی دووردەکەونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 1-3-2025 د. دانیاڵ سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان گوتی، نیکۆتینی نێو جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هۆکارە بۆ ئالوودەبوون پێیانەوە و هەر بۆیە سەرەڕای خراپییەکانی، مرۆڤ ئالوودەبی دەبێت.
د. دانیاڵ سەعدی روونی دەکاتەوە، جگەرەکێشان ئالوودەبوونی دەروونیش دروستدەکات کە ئەمەیان جۆرێکە وا لە بەکارهێنەران دەکات خوویان پێوە بگرێت و لەڕووی دەروونییەوە پێوەی ئاسوودە دەبن.
بەگوتەی د. دانیاڵ، نیشانەکانی بڕانی نیکۆتین 3 بۆ 5 رۆژ دەخایەنێت و ئیدی نامێنن وەکو 'خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، زۆرخۆری، زیادبوونی حەزی شیرینی، تووڕەبوون و زووهەڵچوون...'.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆکاری زۆر بەکارهێنانی تووتن لەنێو گەنجان ئەمانەن؛
- بەکارهێنانی ئاسان
- - زۆری ژمارەیان
- - ئاسان دەستگەیشتن
- - شاردنەوە بە ئاسانی
- - کەمیی نرخ
- - رازاندنەوەیان سەرچاوە: ڕووداو