لە مانگی رەمەزاندا دەوامی قوتابخانەکان نیو کاژێر کەمدەکرێتەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بەدرێژایی مانگی رەمەزان بۆ هەر وانەیەک 5 خولەک کەم دەکرێتەوە.

ئازاری 1, 2025 - 20:40
لە مانگی رەمەزاندا دەوامی قوتابخانەکان نیو کاژێر کەمدەکرێتەوە

رۆژی شەممە، یەکی ئاداری 2025، نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوەندیی قوتابیان، بڕیاریداوە پێنج خولەک لە هەر وانەیەک کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی زووتر بڕۆنەوە ماڵەوە."

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، "واتا رۆژانە نیو کاژێر زووتر قوتابیان دەگەڕێنەوە ماڵەوە." ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە مانگی رەمەزاندا، لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە."

هەر لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، "بڕیارەکە سەرتا سەرییە." واتا هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە

سەرچاوە: ڕووداو