بەهای دراوەکان
بەهای دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرزیدا ماوەتەوە. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، بانکی ناوەندی دۆلار زۆر دەخاتە بازاڕەوە و خواستیش لەسەری کەمە.

رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای دینار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رەوەز میرزا گوتی: "هۆکاری بەرزبووەنەوەی بەهای دینار زۆرە. دیارترینیان فرۆشتنی دۆلارە لە بانکی ناوەندی بە بڕی زیاتر لە جاران؛ بازاڕیش بەهۆی هاتنی رەمەزانەوە چۆڵترە و خواست لەسەر دۆلار کەمە".
هەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 166 هەزار دینارە؛ هەروەها 9 ملیۆن و 350 هەزار تمەن بە حەواڵە بەرامبەر بە 100 دۆلارە؛ لیرەی تورکیش ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 3600 لیرەیە. بە گوێرەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، بەهای دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
100 یۆرۆ؛ 152 هەزار و 250 دینار
100 پاوەند؛ 183 هەزار و 250 دینار
هەزار کرۆنی سوێدی؛ 114 هەزار و 500 دینار
هەزار کرۆنی نەرویجی؛ 112 هەزار و 500 دینار
سەرچاوە: ڕووداو