ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشتر هەوڵماندا لە ئەنجوومەنی پارێزگاوە بەردەقارەمان بکەینە ناحیە، بەڵام کارەکانیان راگیرا، ئێستا بە مەرسوومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرایە ناحیە".
قایمقامی قەزای بازیان رایگەیاند، ئەوان پێشتر داوای بە ناحیەکردنی بەردەقارەمان و ئەڵڵاییان کردبوو، بەڵام تەنیا بەردە قارەمان بڕیاری لێدراوە.
قایمقامی بازیان گوتی: "20 گوندمان لە سنووری ناحیەکە دیاریکردووە".
ئێستا دانیشتووانی سنووری ناحیە نوێیەکەی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 30 هەزار کەسە. لەبارەی گرنگیی هێنانەکایەی ناحیەکەوە ئیسماعیل ئەحمەد گوتی: "زۆر گرنگە بۆ خەڵک، لەمەودوا رێگەیەکی زۆر نابڕن بۆ فەرمانگەکانی بازیان و دەبنە خاوەن فەرمانگەی خۆیان، هاوکات بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاریش بۆ ناوچەکە گرنگە".
قایمقامی بازیان داوای کرد، کەسێکی لێهاتوو بکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەکە و ئەزموونی هەبێ، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی خەڵک بکات، هاوکات دامەزراندنی پێنج فەرمانبەر و دروستکردنی باڵەخانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکە زۆر پێویستە".
دووشەممە 27-10-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازيان ده‌بێت.
لە راگەیێندراوی مەرسوومەکەدا هاتبوو: "هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه".