ترەمپ لەبەردەم رۆژنامەڤانان لە زیلینسکی تووڕە دەبێت و هۆشداریی پێدەدات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم رۆژنامەڤانان لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا تووڕە دەبێت و هۆشداریی پێدەدات، "یان دەبێت لەگەڵ رووسیا رێکبکەویت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە."

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، یان دەبێت ئۆکراینا لەگەڵ وڵاتەکەی رێکبکەوێت، یان واشنتن کۆتایی بە پاڵپشتییەکانی بۆ وڵاتەکەی دەهێنێت.
کاتێکیش زیلینسکی دەڵێت، "دەتوانم وەڵام بدەمەوە؟" ترەمپ پێی دەڵێت، "نەخێر ناتوانیت، تۆ زۆر قسەت کرد!" ترەمپ بە زیلینسکیی گوت، "گەلەکەت زۆر ئازان، بەڵام تۆ دەبێت یان رێککەوتنێک بکەیت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە، ئەگەر ئێمەش بچینە دەرەوە، خۆتان دەبێت ئەو شەڕە بکەن."
سەرچاوە: ڕووداو