سامانە سرووشتییەكان: لە 48 کاژێری داهاتوودا نەوت هەناردە دەکرێتەوە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەڵێت، لە ماوەی 48 کاژێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش رێکەوتنی سێقۆڵیی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن.
دەشڵێت: لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت." سەرچاوە: ڕووداو