پەرتووکی کەسایەتییە بەھێز و کاریگەرەکانی عێراق... ادریس بارزانی
جەواد کازم محەمەد
کتێبە چواربەرگییەکەم کە تایبەتە بە کەسایەتییە بەھێز و کاریگەرەکان لە عێراقدا، تا ئێستا سێ بەرگم لێ چاپ کردووە و لە عێراق و ناوچەکەدا بڵاو بووەتەوە. تێیاندا باسم لەو سەرکردانە کردووە کە بەتەمەنن، لە بەرگی چوارەمدا کە ئامادەم کردووە بۆ چاپ ئاوڕ لە سەرکردە گەنجەکان دەدەمەوە. لەنێو ئەو کەسانەی وەک کەسایەتیی بەھێزی عێراق تێبینیم کردوون، کە دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێی ھەیە، بەڕێز ادریس بارزانی، نەوەی بەڕێز ئیدریس بارزانیی سەرکردەی زیندوو، بوونی هەیە. ادریس بارزانیی گەنج و لێھاتوو، ستراتیژیەکانی سەرکردایەتیی پلاندانان و جێبەجێکردن و ڕەفتار و ئەدای لە کۆمەڵگەی عێراقیدا بەھێزە، کاراکتەرێکە کە ڕیشەی ھەیە وەک خانەوادەی شۆڕشگێڕ، لەنێو پارتی سیاسی و حوکمڕانیی ھەرێم و کۆمەڵگەیشدا رۆڵی بەرچاوی ھەیە.
لای ھەمووان ڕوونە کە ئەم سەرکردە گەنجە باوەڕی بە نوێکاری ھەیە، بەرنامە کولتووری و مەدەنییەکانی سوودبەخشن بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و جووڵە و کارە مرۆیییەکانیشی، لەناو کۆمەڵگە و گەنجاندا زۆر دیار و سەرنج ڕاکێشن. ھێندەی سەرنجی کارەکانی بدەیت، لە عێراقدا ئەزموونی باپیری لێ بەدی دەکرێت، کە خۆشەویستی وەک درەختێکی بەرھەمدار، لەنێو ھەموو پێکھاتەکانی عێراقدا دەچێنێت! وەک عەرەبێک کە شارەزاییم لە مێژووی ئدریس بارزانیی ڕەحمەتیدا ھەیە، لە جووڵەکانی ادریس بارزانیی گەنجدا دەقاودەق وێنەی دڵسۆزی و وەفادارییەکەی ئەو بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی دەبینینەوە، ئەمە وێڕای ھێزی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کە عێراق و ناوچەکە و جیھان پێی سەرسامن.
ادریس بارزانی یەکێکە لە سەرکردە بەھێز و کاریگەرەکان بۆ داھاتووی ھەرێم و عێراق، چونکە لە ئێستاوە نیشانە بەھێزەکانی سەرکردایەتیی لێ بەدی دەکرێت، یەک لە بەڵگە بەهێزەکانی ئەم قسەیەشم، کارە بەرفرەوانە مرۆیییەکانیەتی کە لەنێو قووڵایی ھەرێم و عێراقدا بوونەتە جێگەی باسوخواسی هەمووان.
نووسەری پەرتوکی کەسایەتییە بەھێزەکانی عێراق.