حکوومەتی هەرێم لە سەدا سەدی ئەو پارەیەی خۆش بوو

بریاری لێ‌خۆش بوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری ماوە، کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌مئه‌ندامان دەدان
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و تێیدا رێنوێنی دارایی ژماره 7ی ساڵی 2025ی پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆنووسی لێژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه به رێنوێنییه داراییه‌كان ژماره (138) له 12ی 8ی 2025، تایبه‌ت به لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ماوه، بۆ سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامان ده‌ركردووه و بڕیاردرا به:
یه‌كه‌م/ لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ماوه بۆ سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامان كه پێش ساڵی 2013 پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریان وه‌رگرتووه.
دووه‌م/ ئه‌و رێنوێنییه له رێكه‌وتی ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.