یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی.

ئاب 19, 2025 - 09:15
یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 17 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 16 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بازرگانان چاویان لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا و رووسیایە بۆ ئەوەی دواجار بزانن ئەگەری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا هەیە یان شەڕ بەردەوام دەبێت.

 بارت مەلەک، بەڕێوەبەری بەشی کانزا و کاڵاکان لە کۆمپانیای راوێژکاری (تی دی سیکیۆریتی) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئەگەر هاتوو شەڕی ئۆکراینا بەرەو کۆتایی بڕوات، ئەگەری لادانی سزاکانی سەر کەوتی نەوتی رووسیا هەیە.

هەروەها هەڕەشەکانی ئەمریکا لەسەر سەپاندنی پێناسی گومرکی بەسەر ئەو وڵاتانەی نەوتی رووسیا دەکڕن بێ کاریگەر دەبن."

 مەلەک دەڵێت: "ئەگەر نەوتی رووسیا بگەڕێتەوە بۆ نێو بازاڕەکان، نرخی نەوت دادەبەزێت بۆ نزیکەی 58 دۆلار لە کۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو."

شەوی رابردوو، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی ئەورووپا لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە، رایگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و باسیان لە گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆکراینا کردووە.

سەرچاوە: ڕووداو