لەم لینکە ناوت بۆ حەج تۆماربکە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سیستمی دیجیتاڵی بۆ ناونووسینی حاجی و عومرەکاران راگەیاند.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی سیستمە نوێیەکە دەڵێت، دوای ئەوەی خوازیارانی حەج و عومرە ناوی خۆیان لە سیستمەکە تۆمار دەکەن، ئەگەر ناویان دەربچێت بە نامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.
شێخ نیاز نەقشبەندی دەشڵێت، ئەو کەسانەی پێشتر ناوی خۆیان نووسیوە و ناویان دەرنەچووە، دەبێت دووبارە ناویان لە سیستمەکە تۆمار بکەنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، پێچەوانەی ناو تۆمارکردنی پێشوو، ئەم سیستمە بەخۆڕاییە.
سەرچاوە: ڕووداو