لەکوێ ئاشتی ھەبێ ناوی نێچیرڤان بارزانی دێ

ئاب 10, 2025 - 12:00
لەکوێ ئاشتی ھەبێ ناوی نێچیرڤان بارزانی دێ

بەھرە محەمەد

لەو جوگرافیایەی کە زۆرینەی سەرکردەکان بیریان لای جەنگە، سەرۆکێکی بەھێز ھەیە، دەڵێت نا، ئیتر ھەموو رێگاکان بریتی نین لە جەنگ..ئەو دەڵێت، ھێزی ئاشتی..دەڵێت ھیواکان لەگەڵ بەرپاکردنی ئاشتی دەگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگە..ئەو دەڵێت شارستانیەت و مرۆڤایەتی، پێشکەوتن و سەرکەوتن، لەنێو قوڵایی ئاشتییدا دەدۆزرێتەوە…ئەویش نێچیرڤان بارزانی یە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. لە رۆژھەڵاتی ناویندا کاتێک سەرکردەکان دەچنە سەر مێزی گفتوگۆ، بەشیکیان بە زەردەخەنەی راھێنراو قسە دەکەن، چونکە زۆربەی وڵاتان لەگەڵ یەکتری کۆک نین، بەڵام کاتێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، زۆربەیان لە سروشتی راستەقینەی خۆیاندا دەدوێنن، ئەمە نێچیرڤان بارزانی یە، ھەمیشە بچیتە ھەر وڵاتێک و لەگەڵ ھەر سەرکردەیەک کۆببێتەوە، ئومێدێک لەو شوێنە لەدایکدەبێ، ئەو دژی جەنگە..خێراتر لە سەرکردەکانی ناوچەکە، ئاشتی لە قوڵایی شارستانیەتەکاندا دۆزییەوە، زۆر بەھێزەوە بۆ ئاشتەوایی دەجەنگێ.. کە دێینە سەر باسی سووریا بۆ یەکگرتوویی کوردان، چیرۆکی ئاشتی لەوێ دەبیستن ئیتر ناوی نێچیرڤان بارزانی دێ.. کە دێینە سەر باسی ئاشتی لە تورکیا بۆ کوردان، ھەمان شت لەنێو چیرۆکی ئاشتییدا ناوی نێچیرڤان بارزانی دێ.. لە نێوخۆی ھەرێم و ئێران و ناوچەکە ھەمان شت، دەوروپێگەو ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی چیرۆکێکی تری ئاشتییە. ئەو لە دژی تاریکی دەجەنگێ، بە دیپلۆماسیەتێکی بەھێز، ھەمیشە رێگای کۆمەڵگە بۆ پێشکەوتن رووناک دەکاتەوە. لە رۆژھەڵاتی ناویندا ئەستەمە سەرۆکێک ھەبێ لەگەڵ ھەموو وڵاتاندا لە دیپلۆماسیەت خاڵی ھاوبەشی ھەبێ، بەڵام کە لە نێچیرڤان بارزانی دەڕوانین، دەڵێین ئەو ھیوای نوێیە کە تاکە سەرۆکێکە کە سەرۆکی ھەرێمە، کەچی وەک سەرۆکی وڵاتێک ھەمووان رێزی لێدەگرن، وەک ھەمیشە دەڵێن، کێ دەتوانێ لەیەک کاتدا لەگەڵ تورکیاو ئێران و عێراق و سوریا و کەنداو، لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا، گفتوگۆی ھەبێ کەچی ھەمووانیش لێی تێبگەن و گفتوگۆکانیش ھەمیشە ئەرێنی بن، دەگوترێ ئەو سەرۆکەی وابێت، یان دەبێ بلیمەتی رۆژھەڵاتی ناوین بێ، یان دەبێ نێچیرڤان بارزانی بێت.