ناوی بەربژێرانی باڵۆندۆر راگەیێنرا
گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فەرەنسی ناوی بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆری بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی ساڵی 2025 راگەیاند، کە گرنگترینیان باڵۆندۆری تایبەت بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە لەو ساڵەدا.
وەک هەمیشە فرانس فوتبۆل سەرەتا ناوی بەربژێرانی خەڵاتە جیاجیاکان بڵاودەکاتەوە و دواتر لەلایەن 100 رۆژنامەڤانەوە لە سەرانسەری جیهانەوە دەنگدان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی باشترینەکان و براوەی باڵۆندۆری باشترین یاریزانی جیهان.
* بەربژێرانی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ:-
1 - پاو کوبارسی
2 - ئەیوب بوادی
3 - دۆوێ
4 - ئیستیڤاو
5 - دین هاوسن
6 - سکێلی
7 - مۆرا
8 - جواو نیڤێس
9 - لامین یامال
10 - کینان یەڵدز
بەربژێرانی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین خانمە گۆڵپارێزی ساڵ:-
1 - کاترین بێرگەر
2 - کاتا کۆل
3 - هانا هامپتۆن
4 - چیاماکا نادۆزی
5 - دافنی ڤان دۆمسێلار
* بەربژێرانی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ:-
1 - ئەلیسۆن
2 - یاسین بونۆ
3 - دۆنارۆما
4 - چیڤالێ
5 - کۆرتوا
6 - ئیمیلیانۆ مارتینێز
7 - یان ئۆبلاک
8 - داڤید رایا
9 - ماتز سیلس
10 - سومێر
سەرچاوە: ڕووداو