نێچیرڤان بارزانی ستایشی رۆڵی جەنەراڵ کیڤن لیهی بۆ پشتگيرى لە يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14-07-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كۆنسووڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جووڵه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، "له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد."
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نه‌راڵ ليهى كرد به‌تايبه‌تى بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرچاوە: ڕووداو