تەسنیم لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی عێراق لە جەنگی ئیسرائیل و ئێراندا وەھای نووسیوە

حوزەیری 30, 2025 - 16:24
تشرینی یەکە 1, 2025 - 08:54
تەسنیم لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی عێراق لە جەنگی  ئیسرائیل و ئێراندا وەھای نووسیوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە جەنگی دوازدە ڕۆژەی سەپێنراودا؛ ئیدانەی دەستدرێژیی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد. بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی نێودەوڵەتیی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە جەنگی داسەپاوی ١٢ ڕۆژەدا، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە کردووە و لە دوو هەنگاوی جیاوازیشدا هۆشداریی جیددی بە حیزبە کوردییەکان دا ئەمە هۆکارێک بوو بۆ بەهێزکردن و چەسپاویی زیاتری سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهێزکردنی سنوورە هاوبەشەکان هەڵوێستی ڕاشکاوانە و هەنگاوە دواییەکانی نێچیرڤان بارزانی لە خێراترین کاتدا و لە یەکێک لە ساتەوەختە چارەنووسسازەکانی مێژووی ئێراندا، دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق تا چ ئەندازەیەک خوازیاری بەهێزکردن و پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پێوەندییەکانە لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ ئێران، کە دوای دیداری ساڵی پێشوو لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا "سەید عەلی خامنەیی"دا لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەڵدراوەتەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی جەنگی داسەپاوی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیلدا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ڕاشکاوانەی خۆی و سەرکۆنەکردنی ئەم هەوڵە تاوانکارانەیەی ڕژێمی سەهیۆنی، بەهێزکردن و بەرقەرارکردنی ئاسایش و بەتایبەت ئەمنییەتی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و هەروەها بەربنەمای ڕێکەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران، هەنگاوگەلێکی کاریگەر و شیاوی ئاماژەی لە پێوەنددا بە جموجووڵی حزبە کوردییەکانی ئێرانەوە لەم چوارچێوەیەدا هەڵگرتووە. نێچیرڤان بارزانی لە یەکەمین هەنگاوی خێرای خۆیدا، لە ڕۆژی هەینی لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هەروەها بەکارهێنانی هێز بۆ لەناوبردنی گفتوگۆکان ئیدانە دەکەین. ئەو لە ڕاگەیەندراوەکەیدا گوتی: ئەم ڕووداوانە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئارامیی هەرێمی و نێودەوڵەتی. ڕووبەرووبوونەوە و ئامرازی سەربازی، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن. لەم ساتە هەستیارانەدا، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەم بوارەدا پەرچەکرداری خێرای هەبێت و هەوڵ بدات دۆخەکە لە ئاڵۆزبوونی زیاتر بپارێزێت و هەرچی زووترە، ڕێکارگەلێک بۆ ڕێگری لە توندتربوونی دۆخەکە بگرێتەبەر. هۆشداریی جیددی بۆ هەموو حیزبە کوردییەکان بەپێی جەختکردنەوەی تایبەتی سەرۆکی سەرۆکی هەرێم، لە دووەمین هەوڵیدا، بەشێوەیەکی جیددی هۆشداریی بە هەموو حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە لە هەرێمی کورستان نیشتەجێن دا، کە دەبێت بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران هیچ جۆرە جموجووڵ و چالاکییەکی سەربازی لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کورستاندا نەکەن.