سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژه‌ى چالاكييه‌كانيدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ بەڕێز دیک سخووڤ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، چۆنيهتيى پته‌وكردنى هاريکاریی هاوبەش لە بوارە جياکاندا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها بيروڕا له‌باره‌ى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکهوه، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا ئاڵوگۆڕ كرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەسەر گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هۆڵەندا کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی بەردەوامی لە ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، کرد. لاى خۆیەوە به‌ڕێز سەرۆکوەزیران دیک شۆڤ، ئامادەیيی هۆڵەندای بۆ بەردەوامیی پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش به‌تايبه‌تى له بوارى ئاسايش و ئابووريدا، کرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.