کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی دوای 11 ساڵ لە رفاندنی لەلایەن داعشەوە، رزگار کرا
کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کرا کە لە ساڵی 2014 کەوتبووە دەست داعش.

.حوسێن کورۆ قایدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "(ف. س) کە کچێکی تەمەن 34 ساڵە رزگار کرا، کە ساڵی 2014 کەوتبووە دەستی داعش." بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان نەیویست شوێنی کچەکە ئاشکرا بکات، بەڵام گوتی، "ئەو کچە لەگەڵ خێزانێکی داعش بوو، دوای نەمانی پێگەی داعش لە وڵاتێکی دراوسێ مابوو، بە ھەوڵی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان، سەر بە ئوفیسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە کەسوکاری شادبووەوە." لەسەر داوای کەسوکاری کچەکە، حوسێن کورۆ نەیویست زانیاریی ورد ئاشکرا بکات، بەڵام ئەوەی خستەڕوو، "کچەکە خەڵکی شنگالە، دوای 11 ساڵ بە کەسوکاری شادبووەتەوە لە یەکێک لە کەمپەکانی دھۆک."
سەرچاوە: ڕووداو