ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
بۆ تاوتوێکردنی چۆنێتیی پێکهێنانی کابینەی 10یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان کۆببنەوە.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوولا ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکرێت".
دوێنێ، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "سبەی کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوولا بەڕێوەدەچێت و باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت".
بە گوتەی سەمیر هەورامی، "تاوەکو ئێستا لە هیچ دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی یەکێتی و پارتی باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە".
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندی حیزبەکەی دەکات و هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرۆکایەتیی شاندی ئەو حیزبە دەکات.
سەرچاوە: ڕووداو