نێچیرڤان بارزانی: لە دڵەوە و بە گەرمیی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو."

یانەی دهۆک ئەمشەو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەرکەوتنەکەی یانەی دهۆک رایگەیاند، "ئەوان بەم سەرکەوتنە و بەم یارییە جوانە، دڵی هەموومانی لە کوردستان و سەرانسەری عێراق خۆش کرد. ئێمە هەموومان شانازی بە یانەی دهۆک ئەم سەرکەوتنە دەکەین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە تەواوی یاریزان و بەرپرسانی یانەکە دەکات و دەڵێت، "ئەوان جێگەی سوپاسی کوردستان و هەموو عێراقن."
سەرچاوە: ڕووداو