ئەگەر دەتەوێت گەلی کورد بناسیت ، بزانە سۆشیالمیدیاکەی بایەخ بە چی دەدات ؟!

ئاب 22, 2026 - 19:30
ئەگەر دەتەوێت گەلی کورد بناسیت ، بزانە سۆشیالمیدیاکەی بایەخ بە چی دەدات ؟!

محمد خۆشناو

ئێستا هەموو گەلانی جیهان بە سۆشیالمیدیا و ترێندەکانی دەناسرێن  ، تڕێند ڕۆلێکی کاریگەر لە پێکهێنانی بەهای کۆمەڵایەتی دەگێڕێت ، ترێند لەکن ئێمە بۆتە ئامرازێک بۆ بوختان و جوێن و ناوزڕاندن ، ترێند ڕۆليکی میحوەری زۆر کاریگەر دەگێڕێت بۆ سەرلەنوێ پێکهێنانی کلتووری کۆمەڵگا ، ئەوە ترێندە ئەوەی پێی دەڵێن  (بەناوبانگانی نوێ)  دروستدەکات ، کە  تێیدا ستانداری سەتحی جێگەی کارامەیی و زانست و ئەخلاق و دەستکەوتی ڕاستەقینە دەگرێتەوە ، نازانم لەبەرچی ئیدارەی پێگە ئەلکتڕۆنیەکان لێگەڕانە ئەو ئینحیتاتە ئەخلاقیە هەبێت و ئەوها بمینێت و ، ئەگەر سزا نەبێت حەتمەن ئەدەب و هەڵسوکەوتی خەراپ ڕوودەدات ، ئێستا سۆشیالمیدیای کوردی هیچوپوچی شکومەند دەکات ، ئێمە هەموومان هەموو ڕۆژێک کە هەڵدەستینەوە ترێندی سەخیفتر لەوانی پێشوتر دەبینیت ، هەرکەس بەدواداچوون بۆ ڕۆژنامە و سەتەلایت و سۆشیالمیدیای هەندێ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا بکات ، من باسی خۆرئاوا و چین و ژاپۆن و وڵاتانی باشووری رۆژهەڵای ئاسیا ناکەم ، تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی ئەگەر بەراوردیبکەین  بە کوردستان تووشی شۆک دەبیت ، لەکن ئەوان چینە سیاسیەکەیان گفتوگۆ لەسەر گەرفتە ڕاستەقینەکانی وڵاتەکەیان و کێشەکانی ناوخۆ و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەوپەڕی جدیەوە دەکەن ، من پێم وایە کە یەکێک لە هۆکارەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا لەگەڵ پەکەکە ، شرۆڤەی ئەو سیاسیانەی تورکیایە کە ئاراستەی سەرکردەکانیان  کرد کە  ئەگەر پرۆسەی ئاشتی نەکرێت ئایندەی توکیا  بەرەو  چارەنوسێکی ڕەش و مەترسی دەڕوات  !  کاریگەری هەر وڵاتێک هەرتەنها بە قسە ڕەسمیەکان نابێت ، بەڵکو بە توانای هەموو کۆمەڵگا لەسەر بەشداری و کاریگەریان  دەبێت ، گرفتی ئێمە لە سۆشیالمیدیا  ئەوەیە کە قسەی سووک و فشقیات بۆتە هەموو شتێێک و هەموو شتێکی  قوتداوە و هەڵیلوشیوە  ، ئەو پرسیارەی کە پێویستە بیخەینەڕوو ، ئەوەنیە کە : لەبەرچی سۆشیالمیدیا و تڕێندەکانی وڵاتان جدی و هی ئێمە  ئەوپەڕی تەفاهەتە ؟ بەڵکو ئەوەیە لەبەرچی ئێمە ئەو  هەموو  توانا و هێزە دەدەینە ئەو بابەتە تافیهانە   ؟