محەمەد باقر قالیباف سەردانی عێراق دەکات

ئاب 11, 2026 - 00:31
محەمەد باقر قالیباف سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.

میدیاكانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان کردەوە: محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران (پەرلەمان)، سەردانی بەغدا دەكات.

بڵاویشیان كردەوە: سەردانەكەی قالیباف سەردانێکی فەرمی دەبێت.

میدیاكان تا ئێستا وردەکاری و بەرنامەی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بڵاو نەكردۆتەوە.