ئایا سفڕەكانی سەر دراوی عێراقی لادەچن؟
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا كە سەبارەت بە سڕینەوەی سفڕەکانی سەر دراوی عێراقی باس دەكران.
حەیدەر عبوودی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە سڕینەوەی سفرەکانی سەر دراو نەداوە.
راشیگەیاند: بڕیاری لەو شێوەیە و سڕینەوەی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی، پێویستی بە دەرکردنی یاسایە لەلایەن پەرلەمانەوە.
پێشتر مستەفا سەند وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاندبوو كە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای گۆڕینی دراو و سڕینەوەی سفرەکان كراوە. بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەش پرسیاری زۆری لەلایەن ئابووریناسان و هاووڵاتییانەوە لەسەر ڕاستیی بڕیارەکە و کاتی جێبەجێکردنی دروست کردبوو.